٢ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٤:٥٥
دامەزراندنی بنکەی سەربازی خۆی لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی وەدرۆ خستەوە

وتەبێژی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران جەختی کرد کە بانگەشەی دامەزراندنی بنکەی سەربازی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق پیلانی دوژمنانە

پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەردار "ڕەمەزان شەریف"ی وتەبێژی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی ئەلشەرقو لئەوسەت " لەمەر کردەوەی ئێران بە بۆ دامەزرانی بنکەی س ەربازی لە پارێزگای سلێمانیەی هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە توندی وەدرۆ خستەوە.

شەریف لەوبارەوە وتی دەنگۆی دامەزراندنی بنکەی سەربازی و مووشەکی لە خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەنگۆی دوژمنانە.

وتەبێژی سپای پاسداران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەریمی کوردستانی ئێراق یەکێک لە دۆستانی نزیکی ئێرانە وتیشی ئەوەی کە ئێمە لە خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەس بدەینە دامەزراندنی بنکەی سەربازی نە ڕاستە و نە قسەیەک لەوبارەوە کراوە. ئەو ڕاپۆڕتگەلە شەڕەی دەرونی دوژمنانی هەرێم و ئێرانە.

لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژنامەی ئەلشەرق ولئەوسەت ی لەندەن لە هەواڵێکدا رایگەیاند کە ئێران لە ش اری سەی سادقی پارێزگای سلێمانیەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە حاڵی دامەزرانی بنکەی سەربازی تەیار کراو بە سەکوی مووشەکیە.